ئاڵۆزييەکانی ئيسرائيل و فەلەستين چووە قۆناغی مووشەکبارانکردنەوە

SNN
سوپای ئيسرائيل رايگەياند: “فرۆکە جەنگييەکانی سوپاکە 130 هێرشيان کردووەتە سەر کەرتی غەزە”، سەرچاوە تەندروستييەکانی فەلەستينيش دەڵێن “بەهۆی هێرشەکەوە 24 فەلەستينی کوژراون کە نۆيان منداڵن”.
ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: “لە وەڵامی هێرشە موشەکییەکانی غەزەدا 130 ئامانجی سەربازییان لەو شارە بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا 15 چەکداری حەماس و جیهادی ئیسلامیان کوشتووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “چەکدارانی فەلەستين 150 موشەکيان ئاراستەی ئيسرائيل کردووە و بە دەيان مووشەکيان لەلايەن سيستەمی بەرگری ئەو وڵاتەوە تێکشکێندراوە”.
گرژییەکانی ئەم جارەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ماوەی چەند رۆژێکە لەسەر چەند خانوویەکی گەڕەکی شێخ جەڕاح دەستیان پێکردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی، بە بڕیاری دادگا داوا کراوە چوار ماڵ لەو گەڕەکە چۆڵبکرێن، عەرەبەکانی ئۆرشەلیم “قودس”یش دەڵێن لەسەر لاشەیان دەتوانن خانووەکانیان لێبسێنن.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
8 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
8 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
8 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
8 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
8 hours لهمهوپێش



