
ئاوی زێی بچوک
SNN
بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی كوردستان رايگەياند: “لە شاری دھۆك پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو تەواو بووە و لە ھەر سێ پارێزگای ھەولێر و سلێمانی وھەڵەبجەش چەند پڕۆژەیەكی دیكە ئەنجام دەدرێن”.
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەياندووە: “لە سنووری پارێزگای دھۆك پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو جێبەجێكراوە، كە پڕۆژەیەكی گەورەیە و ئێستا سەرقاڵین بودجەی كاركردنی بۆ دابینبكەین، كە پڕۆژەكە دوو ھەزار و 50 مەتر سێ جایە و30 ملیۆن دۆلاری بۆ خەرج كرابوو، كە كەوتیشە خزمەتی خەڵك، نزیكەی 180 ھەزار كەس سوودی لێ وەردەگرن، كە ئەمەش پڕۆژەیەكی زۆر گرنگە”.
وتیشی: “لە ھەولێریش چەند پڕۆژەیەك كاریان تێدا دەكرێت، كە نزیكەی 70%یان تەواو بوون و پڕۆژەكانیش گۆڕینی تۆڕی ئاو و كڕینی كەلوپەلی یەدەگە، هەروەها لە سلێمانی وھەڵەبجەش بڕیارە دوای جەژن دوو پڕۆژە لە بواری ئاو جێبەجێ بكرێن، چونكە بڕیارە دوای جەژن كەلوپەلی پڕۆژەكانیان بەدەست بگات و ئەوانیش دەست بە پڕۆژەكانیان بكەن”.
دەڵشێت “پڕۆژەکەی ھەولێر بە گوژمەی دوو ملیۆن و 600 ھەزار دۆلار بۆ گۆڕینی تۆڕی ئاوە و 500 ھەزار دۆلاریش بۆ كەرستەی یەدەگە، ئەوەی سلێمانی و ھەڵەبجەش شەش ملیۆن و500 ھەزار دۆلار بۆ ھەردوو پڕۆژەكە تەرخان كراوە”.
More News
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
2 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
4 hours لهمهوپێش -
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
2 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
4 hours لهمهوپێش



