ڕەهێڵ فەرەيدون: لە سلێمانی دەستکراوە بە پێدانی دۆزی دووەمی ڤاکسين

ڕەهێڵ فەرەیدون
SNN
بريکاری وەزارەتی تەندروستی رايگەياند: “دەستکراوە بە پـێدانی دۆزی دووەمی ڤاکسینەکانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئێسا خەڵکی زیاتر لە جاران بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە ڕوو لە بنکەکان دەکەن”.
رەهێڵ فەرەيدوون بريکاری وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێکيدا بۆ دەنگی ئەمريکا رايگەياندووە: ” لە ئەمڕۆ و دوێنێوە سلێمانی دۆزی دووەم دەستیپێکردووە، هەولێر و دهۆکیش لە بەیانیەوە دەستپێدەکەن بۆ دۆزی دووەمی ئەو ڤاکسینانەی کە لێدراوە پێشتر و کاتەکەی هاتووە بەکار بهێنرێت، سەبارەت بە دواکەوتنی ژەمی دووەمی ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان وتی” دواکەوتنێکی وانییە و تەنها چەند رۆژێکە و لەرووی تەندروستييەوە کاريگەری نابێت”.
بریکاری وەزارەتی تەندروستی جەختی لە سەلامەتی جۆرەکانی ڤاکسین کردەوە و لەو روەوە باسی لەوەکرد” ڤاکسینە چینیەکەش (سینۆفارم) ئەو خراپە نییە کە باسی لێوە دەکرێت لە رووی سەلامەتیەوە لە ڤاکسینەکانی تر باشترە بەڵام لە رووی کاریگەریەوە کەمترە بۆیە هاووڵاتیان مەترسیان کەمترە و بە شەپۆلێکی بەربڵاوتر روودەکەن سەنتەرەکان بۆ ئەوەی ڤاکسین وەربگرن ئەمە خاڵێکە لە سەرەتا کەمبوو دواتر خێرابوو”.
لەسەر کەیسی دوو هاووڵاتیەی ڤاکسينيان بەکارهێنابوو کە يەکيان لە کۆيە گيانی لەدەستدا و ئەويتريان لە سلێمانی توشی شەلەل بووە ئەوە لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچووندان تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە، ناتوانرێت بوترێت پەیوەندی نییە و ناشتوانرێت دڵنیایی هەبێت کە هۆکارەکەی ڤاکسینەکەیە”.
دەربارەی ئەوەی ئایا ئەو رێژەیەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای کردووە کە هەتا کۆتایی ئەمساڵ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڤاکسین وەربگرن، ئایا دەتوانرێت ئەو ڕێژەیە دەستەبەر بکەن 20%؟، ڕەهێڵ فەرەيدوون دەڵێت “ئەو بڕەی 20% لەلایەن عێراقەوە دەستەبەرکراوە و ئێستاش بەردەوام هەفتانە هەموو ڕۆژی یەکشەمەیەک فایزەر دێت، وە ئەو دووانەی تریش (ئەسترازێنیکا و سینۆفارم) بەپێی هاتنی گوژمەکانەو بەڵێ بەردەوام دێت و ئەو ڕێژەی 20% ی عێراقیش دابینیکردووە و گرێبەستی کردووە لەسەری”.
More News
-
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
36 mins لهمهوپێش -
دەرئەنجامەکانی شەڕی ئێران و ئەمریکا ئەم زیانانەی هەبووە
57 mins لهمهوپێش -
هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاسایی بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
هۆکاری کۆنەبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا بوو
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
36 mins لهمهوپێش -
دەرئەنجامەکانی شەڕی ئێران و ئەمریکا ئەم زیانانەی هەبووە
57 mins لهمهوپێش -
هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاسایی بووەوە
1 hour لهمهوپێش



