لە بارەى راگرتنى هەواڵى خۆکوشتن لە میدیاکانەوە یاداشتێک ئاراستەى وەزارەتى رۆشنبیرى دەکرێت

SNN
لە یاداشتێکیاندا کە ئاراستەى وەزارەتى رۆشنبیرى حکومەتى هەرێمى کوردستان کراوە، رێکخراوى خەڵک بۆ گەشەپێدان داواى راگرتنى هەواڵى خۆکوشتن دەکات لە میدیاکانەوە بۆ ئەوەى نەبێتە چاولێکەرى و خۆکوشتن ئاساى بکرێتەوە لە نێو هاووڵاتیاندا.
فرمێسک جاف،چارەسەرکارى دەرونى و چالاکوانى مافەکانى ژنان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “ئەوەى روونتر هەستى پێدەکرێت لەم ماوەیەدا بڵاوکردنەوەى هەواڵەکانى کوشتن و خۆکوشتن زۆربووە، کە ئەمە جگە لە زیانى بڵاوکردنەوەى رەشبینى و ترس و دڵەڕاوکێ و بێهیواى لە ناو خەڵکدا دەرئەنجامێکى دیکەى نیە، ئەمە سەرەڕاى ئەو لێکدانەوە نازانستیانەى بۆ هۆکارى پشت خۆکوشتنەکە دەکرێت و بەبێ پشت بەستن بەڵگە و توێژنەوە لە بارەى رووداوەکەوە”.
وتیشى”بەپێى توێژینەوە جیهانیەکان بڵاوکردنەوەى ئەم هەواڵانە لە ئاستێکدایە دەبێتە هۆى ئاسانکارى و وەرگرتنى بیرۆکە لاى ئەو کەسانەى کە خۆیان بیرى خۆکوژى یاخودا پلانى خۆکوشتنیان هەبێت”.
More News
-
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
12 hours لهمهوپێش -
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
12 hours لهمهوپێش -
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
15 hours لهمهوپێش



