
قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق
SNN
لە کاتژمێر 12ی نیوەشەوی رابردوو بۆ ماوەی 10 رۆژ، قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لە هەموو شارەکانی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان راگەيەندرا.
حکومەتی عیراق بەمەبەستی رێگریکردن لە زیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆی تەواوی سەپاند و لە کاتژمێر 12ی شەوی رابردووەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیاره تا 22ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.
هاوکات وەزارەتی ناوخۆی عیراق، سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشييەوە بۆ پابەندکردنی هاووڵاتيان، بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ، رێگەش بە کردنەوەی دەرمانخانە و فرۆشتگاکانی خواردەمەنی و سەوزە و میوە دراوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا نزيکەی دوو مليۆن کەس توشی ڤايرۆسی کۆرۆنا بوون، زياتر لە 15 هەزار کەسيش گيانيان لەدەستداوە، هەروەها زياتر لە مليۆنێک کەس لە نەخۆشييەکە چاکبوونەتەوە.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
6 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
9 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
6 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
9 hours لهمهوپێش


