بەهۆی گرژييەکانی نێوانيان تا ئێستا 35 کەس لە فەڵەستين و پێنج کەس لە ئيسرائيل کوژراوە

پێکدادانەکانی ئيسرائيل و فەلەستين
SNN
بەهۆی گرژييەکانی نێوان ئيسرائيل و بزوتنەوەی حەماس لە فەلەستين و مووشەک بارانکردنی يەکتری، تا ئێستا 35 کەس لە غەزە و پێنج کەسيش لە ئيسرائيل گيانيانلەدەستداوە و نزيکەی 700 کەسيش برينداربوون.
بزوتنەوەی حەماسی ئیسلامی کە بەڕێوبەرایەتی کەرتی غەزە دەکات رايگەياند: “زیاتر لە 130 موشەکی ئاڕاستەی قودس(ئۆرشەليم) کردووە”، ئاماژەیبەوەشکرد “هەڵدانی مووشەکەکان وەکو وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر غەزە”.
کەتائیب عیزەدین قەسامی باڵی سەربازی حەماس لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت” ئێستا و وەکو جێبەجێکردنی بەڵێنەکانمان، کەتائیب قەسام هێرشی موشەکی دەکاتە سەر قودس(ئۆرشەليم) کە گەورەترین هێرشی موشەکییە و تیایدا 130موشەک ئاڕاستەی ئەو شارە کراوە وەک وەڵامێک بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل”.
لە بەرامبەريشدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: “لەئاکامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانیەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، دوو سەرکردەی باڵای بزووتنەوەی حەماس کوژراون، ئەوانیش ، حەسەن قەهوەچی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بزووتنەوەی حەماس و وائل عیسای جێگريەتی”.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



