
SNN
سەرۆکى کۆمەڵەى میوانخانە و چێشتخانەکان رايگەياند: “لە ساڵى رابردوو و لەم کاتەدا بە هۆى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆناوە رێژەى هاتنى گەشتیار بۆ هەرێمى کوردستان سفر بوو، بەڵام لە جەژنى نەورۆزە و لەگەڵ کەبوونەوەى مەترسیەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا وردە وردە گەشتیاران دێنەوە بۆ گەشت کردن بۆ ناوچە گەشتیاریەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانی”.
مەحموود تۆفیق، سەرۆکى کۆمەڵەى میوانخانە و چێشتخانەکانى سلێمانى بە SNNی راگەیاند: “زۆرێک لە هۆتێل و مۆتێلەکانى سلێمانى لە ئێستاوە پڕبوون لە گەشتیار، گروپە گەشتیاریەکان پێش جێبەجێکردنى قەدەغەى هاتوچۆ لە ناوەڕاست و خوارووى عێراق هاتونەتە هەرێمى کوردستان”.
ووتیشى”لە شارى سلێمانى شوێنى 25 هەزار گەشتیارمان هەیە و دەخوازین بە جێبەجێ کردنى رێنمایە تەندروستیەکانەوە گەشتیاران روو لە ناوچەکە بکەنەوە”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد”لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە هەزار و 300 شوێنى گەشتیاريمان هەیە کە گەشتیاران دەتوانن بە مەبەستى گەشت کردن بێن و کاتەکانى خۆیانى تێدا بەسەر ببەن”.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
5 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
5 hours لهمهوپێش


