نەتەوە يەکگرتووەکان لەسەر بڕياری دەستگيرکردنی گيراوانی بادينان هاتەدەنگ

SNN
رێکخراوی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە يەکگرتووەکان و نێردەی تايبەتی نەتەوەيەکگرتووەکان لە عێراق لە راپۆرتێکدا نيگەرانی خۆيان لە برياری سزادانی دەستگيرکراوانی بادينان و دۆخی ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: “بەرپرسانی هەریمی کوردستان رووبەڕوی کێشەیەکی ناوخۆی هەرێمی و جيهانی بوونەتەوە و ئەوە جێگەی نيگەرانی ئیمەيە، دۆخی ئاسايش، ياسا و پابەندنەبوونە بە رێوشوێنە ياساييەکان کە لەگەڵ ستانداردەکانی مافەکانی مرۆڤدا بگونجێت”.
جەختيش لەوەکراوەتەوە: “لەم ساڵانەی دوايدا دەبينرێت هەریمی کوردستان بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بينيوە لە رووی ئازادی رادەربڕين و سەروەری ياسا، بەڵام کۆمەڵگەيەکی ديموکرات پێويستی بە ميديا و چالاکوان و رەخنەگرە، تا بتوانێت لەسەر کێشە گشتييەکان بدوێ بەبێ سانسۆر و ترس و هاووڵاتيان لێ ئاگادار بکاتەوە”.
هاوکات، جنين هینس پلاسخارت نوێنەرى تایبەتى سکرێترى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە راپۆرتەکەدا باسی لەوە کردووە: “بەرچاوڕوونی، بەرپرسيارێتی، بيرکراوەيەی شادەماری ديموکراسی تەندروستە”.
بڕياری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بە سزادانی گيراوانی بادينان بە شەش ساڵ، کاردانەوەيەکی زۆری بەدوايخۆيدا هێنا چ لەسەر ئاستی ناوخۆی و چ لە سەر ئاستی دەرەکی.
More News
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
3 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
3 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
3 hours لهمهوپێش


