
مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێکی مەرزی باشماخ رايگەياند: “بەبۆنەی پشووی جەژنی ڕەمەزانەوە لە سبەینێوە جوجوڵی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رادەگیرێت، هاوکات تا 21ی ئەم مانگە قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاریش بەردەوام دەبێت”.
ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ، بە SNNی ڕاگەیاند: “بەبۆنەی پشووی جەژنی ڕەمەزانەوە وابڕیارە كە لە سبەی 13/5/2021 جوڵەی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و لایەنی ئێرانی رابیگرێت، ئەوەش بەهۆی وەرگرتنی پشووی شۆفێر و كارمەندانی ناو مەرزی باشماخ، بۆیە جوڵەی بازرگانی و هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان بەهەمان رێكاری ئیستا لە رۆژی هەینی ئاسایی دەبێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “لە ئێستادا وڵاتی ئێران بڕیارێكی دەركردووە كە تایبەتە بە قەدەغەی هاتووچۆ لەناو شارەكانی ناوخۆی ئێران، بێگومان ئەگەر ئەم بڕیارە وەك خۆی جێبەجێبكرێت و ڕێگە نەدرێت ئۆتۆمبێل لە نێوان پارێزگاكانی ئێران هاتووچۆبكەن ئەوا كاریگەریشی لەسەر جموجوڵی بازرگانی دەبێت لە مەرزی باشماخ، چونكە ئەگەر ڕێگە نەدرێت ئۆتۆمبێل هاتووچۆ بكات چۆن دەتوانن بێنە مەرزی باشماخ و كاری بازرگانی بكەن”.
لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ، ئەوەشی خستەڕوو: “جیاواز لە پشووی جەژن لەسەر بڕیاری ئێران قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران تا 21/5/2021 بەردەوامی هەیە، ئەوەش لە پێناو ڕێگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە نازانین لەدوای ئەو بەروارە چ بڕیارێكی دیكە دەدرێت”.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
4 hours لهمهوپێش -
نەتانیاهۆ: ئەگەر من نەبووام ئێران مێژوویەکی درێژ بوو بۆمبی ئەتۆمیی بەرهەمهێنابوو
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
4 hours لهمهوپێش



