نێچيرڤان بارزانی: پێويستە پەلەبکرێت لە هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق

SNN
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی داعش لە سنووری کفری بڵاوکردەوە و رايگەياند: “بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی شەوی رابردووی تیرۆریستانی داعش لە سنووری کفری دەکەم، دەشڵێت “پێويستە پەلەبکرێت لە هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق”.
ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بڵاويکردەوە “به تووندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی رابردووی تیرۆریستانی داعش له سنووری کفری ده‌که‌م، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه ده‌که‌م که شه‌هید بوو، هاوخه‌میانم”.
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا دەڵێت “جه‌خت له پێویستیی په‌له‌کردن له هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه ده‌که‌مه‌وه.”
ئەمرۆ وەزارەتی پێشمەرگە رايگەياند: “شەوی رابردوو کاتژمێر 10:30 چەکدارانی داعش سەنگەرێکی لیوای 116ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیاندا، لەسنوری قەزای کفری کردە ئامانج و لەئەنجامی ئەو پەلامارە پێشمەرگەیەک بەناوی(محسن حسێن گەرەوەیی) شەهیدبوو”.
More News
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
22 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
October 27, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
22 hours لهمهوپێش



