نەتەوەیەکگرتووەکان: داعش چەکی کیمیایی لەسەر زیندانیکراوی عێراقی تاقیکردووەتەوە

هێرشی داعش
SNN
نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت داعش لە ساڵانی رابردوودا چەکی کیمیایی دژ بە هاووڵاتیانی عێراقی بەکارهێناوە، هەروەها چەکی کیمیایی لەسەر زیندانیکراوانی عێراقیش تاقیکردووەتەوە.
رێکخراوی یونیتایدی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکیدا کە لەسەر بنەمای بەڵگەی تاوانەکانی داعش نوسیویەتی باس لەوەدەکات چەکدارانی داعش چەکی کیمیایی و بایۆلۆجییان لە عێراق بەکارهێناوە ئەوەش لەنێوان ساڵانی 2014 بۆ 2016دا.
لە لێکۆڵینەوەکەدا باس لەوە دەكەن كە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش چەكی كیمیاوی لەسەر بەندكراوە عێراقیەكان تاقیكردۆتەوە بۆ زانینی ئاستی كاریگەریی ئەو چەكانە.
ئاماژە بەوەشدراوە: “بەهۆی دەرخستنی ئەو راستیەی کە چەکدارانی داعش چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە لەگەڵ وردەکاری چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو چەکانە، وادەکات دەستگیرکراوانی داعش رووبەڕووی تاوانەکانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید ببنەوە”.
رێکخراوی یونیتاید لەژێر فشاری ئەمەل کلونی پارێزەری نادیە موراد و ژمارەیەکی دیکە لە قوربانیانی دەستی داعش، لەساڵی 2017 پێکهێندراوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوەکردن لە تاوانەکانی دەستی داعش و بەسزاگەیاندنی چەکدارانی ئەو رێکخراوە.
More News
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
36 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
43 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
October 26, 2026 -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
36 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
43 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
October 26, 2026



