چوار وەزير سەبارەت بە هەنگاوەکانی چاکسازی دەچنە پەرلەمانی کوردستان

پەرلەمانی کوردستان
SNN
بڕيارە ئەمڕۆ و سبەينێ چوار وەزيری حکومەتی هەرێم بچنە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ ليژنەی دارايی کۆببنەوە لەبارەی جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی راپۆرتی دووەمی چاکسازیی و وەڵامی چەند پرسیارێک دەدەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە جیا سەردانی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەکەن و تاوتوێی هەنگاوەکانی راپۆرتی دووەمی چاکسازی تاوتوێ دەکەن.
بۆ هەمان مەبەست رۆژی سێشەممە 18ی ئەم مانگە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و عەبدوڵڵا مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان میوانی لیژنەی دارایی دەبن.
بڕياريشە لەپاش کۆتايهاتنی کۆبوونەوەکان ليژنەی دارايی راپۆرتێک لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکان ئاماددەبکات و بيداتە سەرۆکايەتی پەرلەمان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


