دوو کەسی نزیک لە خامنەئی رکابەری بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئێران دەکەن

SNN
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران و عەلی لاریجانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێران رکابەری سەرەکین بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆماری وڵاتەکە، جگە لەوان چەند کاندیدێکی لاوازتر پاڵێوراون.
لاریجانی و رەئیسی هەردووکیان دوو کەسی محافزکارن و پەیوەندی نزیکیان لەگەڵ عەلی خامنەئی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەیە.
جگە لە لاریجانی و رەئیسی زیاتر لە 300 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکە پاڵاوتووە، دەبێت ئەنجومەنی شورا تەماشای سیڤیەکانیان بکات و بڕیاریان لەبارەوە بدات پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی کەمیان قبوڵبکرێت، بەوپێیەی لە هەڵبژاردنی رابردووی ساڵی 2017 زیاتر لە هەزار و 600 خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پاڵاوت بەڵام شەش کاندید پەسەندکران و لەنێویشیاندا حەسەن روحانی سەرکەوتنی بەدەستهێنا بە کۆی دەنگی 57%، رەئیسی کە یەکێکبوو لە کاندیدەکان لەو ساڵەدا 38%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. بەپێی یاسا روحانی ناتوانێت بۆ خولێکی دیکە خۆی هەڵبژێرێتەوە.
ئیبراهیم رەئیسی یەکێکە لەو کەسانەی بووەتە مایەی نیگەرانی ریفۆرمخوازان و چالاکانی مافی مرۆڤ، ترسی ئەوان بەهۆی مێژووی رەئیسییەوەیە، بەتایبەت رۆڵی ناوبراو لە لەسێدارەدانی هەزاران زیندانیکراوی سیاسی لە ساڵی 1988، لەکاتێکدا رەئیسی پێیوایە سزای لەسێدارەدانەکە لەجێگەی خۆیدابووە چونکە ئایەتوڵا خومەینی لەوکاتەدا فەتوای دەرکردووە.
کاندیدەکەی دیکەش کە لاریجانییە ئێستا راوێژکاری خامنەئییە، پێشتریش لە شاندی دانوستانکاری ئێراندا بووە بۆ پرسی ناوەکی، ئەو لە بانگەشەکانیدا جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئابووری وڵاتەکە بە کەسێک چارەسەرناکرێت کە لە رابردوودا لە پلەو پۆستی سەربازی و دادوەریدا بوون.
جگە لەو دوو کاندیدە سەرەکییە، ژمارەیەک کاندیدی لاوازتر بوونیان هەیە، وەک ئیسحاق جیهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆکی ئێران، سەعید جەلیلی دانوستانکاری ناوەکی کە سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران بوو، هەروەها موحسین رەزایی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران.
بڕیارە لە 27ی ئایار دوایین لیستی کاندیدە قبوڵکراوەکانی هەڵبژاردنەکە لەلایەن ئەنجومەنی شوراوە بڵاوبکرێتەوە، کە بەشدارن لە هەڵبژاردنی 18ی حوزەیرانی داهاتوودا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


