
ئەنجومەنی دادوەری
SNN
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئامارەکانی هاوسەرگیریکردن و جیابوونەوەی هاوسەرانی لە ساڵی 2020 بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان بەراورد بە ساڵی 2019 هاوسەرگیریکردن زیادی کردووە و جیابوونەوەی کەمبووەتەوە.
بەپێی ئامارەکە “لە ساڵی 2020دا 44 هەزار و 410 گرێبەستی هاوسەرگیریکردن لە دادگاکانی هەرێم ئەنجامدراون کە زۆرترينيان لە پارێزگای هەولێر بووە، لەکاتێکدا لەساڵی 2019، 42 هەزار و 502 گرێبەست بووە.
هەروەها، ئامارەکانی جيابوونەوەش بە جۆرێکە لە هەمان ساڵدا حەوت هەزار و 566 کەس خێزان لێک هەڵوەشاونەتەوە و زۆرترين رێژەش لە شاری هەولێر بووە.
هاوکات، لە ئامارەکەدا ئاماژە بە رێگەپێدان بە هێنانی ژنی دووەم کراوە، لە ساڵی 2020دا، 66 رێگەپێدان لە دادگاکانی هەرێم تۆمارکراوە، بەجۆرێک لە هەولێر 36 و سلێمانی 11 و دهۆک 19 رێگەپێدان تۆمارکراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


