لە سێ رۆژی جەژندا 70 هەزار گەشتیار روویان لە هەڵەبجە و هەورامان کردووە

ئەحمەدئاوا
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزار هەڵەبجە رايگەياند: “لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا 70 بۆ 75 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگای هەڵەبجە کردووە کە بەشێکی زۆریان گەشتیاری ناوەڕاست و باشوری عیراق بوون”.
غەریب ئەحمەد بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە: ” لە سێ رۆژی جەژندا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان 70-75 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیاریەکانیان کردووە و لە رێگەی سێ تیمی بەڕێوبەرایەتیەکەمانەوە ئاماری وورد کراوە و زۆرترین گەشتیاریش رووی لە هاوینە هەواری ئەحمەد ئاوا کردووە”.
لەگەڵ هاتنی رێژەیەکی زۆری گەشتیار و تێکەڵاوی بەهوی جەژنەوە لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا بە وتەی د. شوان عومەر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی وەفا: “850 پشکنین ئەنجامدراوە و 45 هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسەکەبوون و هاووڵاتیەکیش بە ڤایرۆسەکە گیانیلەدەستداوە.”
هاوکات، موقدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوةبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “14 دۆسیەی لیکۆڵینەوە تۆمار کراوە و لەگەڵ هاتنی گەشتیارێکی زۆر هیچ حاڵەتێکی شەڕ و مردن و رووداوی هاتووچۆ لە ناوچە گەشتیاریەکان تۆمارنەکراوە”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
49 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
49 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



