
جۆو بایدن
SNN
لەکاتێکدا کە شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس پێدەنێتە دووەم هەفتەوە، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوا دەکات ئاگربەست رابگەیەندرێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆشکی سپی بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: “پاڵپشتی تەواوی ئاگربەست دەکەم لەنێوان ئەو دوولایەنەدا”، بایدن راشیگەیاندووە کە پێی وایە مافی ئیسرائیلە کە بتوانێت بەرگری لەخۆی بکات لەبەرامبەر ئەو هێرشە مووشەکیانەی کە ئاڕاستەیدەکرێت و خوازیارە ئارامی بۆ قودس بگەڕێتەوە”.
بایدن داواشی لە ئیسرائیل کردووە کە گیانی هاووڵاتییانی بێتاوان لەو شەڕ و ئاڵۆزییەدا بپارێزێت.
ماوەی دوو هەفتەیە شەڕێکی قورس لە نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیلدا روودەدات، بە سەدان کەس لە هاووڵاتیانی مەدەنی بوونەتە قوربانی.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2 hours لهمهوپێش



