
ئەنجومەنی ئاسايش
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەيەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە سازدەکات.
نێردەی نەرویج لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی: “جارێکی دیکە ھەریەک لە تونس، چین و نەرویج قەیرانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان لە کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، وروژاندووە”.
راشیگەیاند: “رەوشەکە بەردەوام لە خراپبووندایە و کوشتن و بریندارکردنی کەسانی مەدەنی بێ تاوانیش، بەردەوامە، دووبارەی دەکەینەوە، ھێرش و کردارەکانی دوژمنکاریی رابگرن”.
لە 10ی ئەم مانگەوە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان سوپای ئیسرائیل و فەڵەستيندا دەستيپێکردووە و بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرتی غەززە کوژراون، گەیشتووەتە 212کەس کە 61یان منداڵن و 36ی دیکەشیان ئافرەتن و ھەزار و 400 کەسی دیکەیش برینداربوون.
بەپێی ئامارەکانی تەندروستی ئيسرائيليش تا ئێستا 11 کەس کوژراون کە دووانيان منداڵن.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



