
SNN
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەوەی کە کچێک لە نەخۆشخانەيەکی کەرتی تايبەتی شاری هەولێر زيندانەکراوە بەهۆی ئەوەی پارەی نەشتەرگەرييەکەی نەداوە، نەخۆشخانەکە لە روونکردنەوەيەکدا بڵاويکردەوە: “هاوەڵی نەخۆشەکە ئاماددە نەبووە تەنها تێچوی نەشتەرگەرييەکە دابينبکات نەک قازانجی نەخۆشخانەکە”.
وتيشی “بۆیە نەخۆشخانەی پار بە پێویستی دەزانێت رێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو پەیج و کەسانە تۆمار بکات کە بە بێ بوونی زانیاری ناوی نەخۆشخانەکەمان ناشیرین دەکەن”.
دەقی روونکردنەوەکە:
دواى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشێك به ناوى (اسراء محمد جاسم ) له به‌روارى 24/3/2021 سه‌ردانى به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه‌مانى كردبوو , ناوبراو تووشى قونێلى مل هاتبوو , كه بووه هۆى په‌ستان له‌سه‌ر زمانى وه تهنگهنهفەسى، نه‌خۆش پێویستى به نه‌شته‌رگه‌رى كردنه‌وه‌ى قونێلى مل و كون كردنى بۆرى هه‌ناسه هه‌بوو, دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى نه‌خۆش له لایه‌ن پزیشك (هیمن شوانى ) كه‌وا ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریان له نه‌خۆشخانه‌كانى حكومی ئه‌نجامده‌درێت, دواى ده‌رچوونى نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه، رۆژى دواتر نه‌خۆش بۆ مه‌به‌ستى نه‌شته‌رگه‌رى وه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندى خۆى گه‌راوه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌نجام بدرێت، وه ئاماده نه‌بوو چاره‌سه‌رى بۆ بكرێت له نه‌خۆشخانه‌ى حكومى.
نه‌خۆش له لایه‌ن (د.هێمن شوانى ) نه‌شته‌رگه‌رى پێوێستى بۆ ئه‌نجام درا به سه‌ركه‌وتووى ,دواى مانه‌وه‌ى (5) رۆژ له به‌شى چاودێرى چڕ ,نه‌خۆش رێژه‌ى شه‌كرى به‌رز بۆیه‌وه كه بۆ هۆكارى هه‌وكردنى به‌كتریاى خوێن.
دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى هاوه‌ڵى نه‌خۆش به ناوى (لێزان تیفور عزیز) كه له‌سه‌ره‌تایى هاتنى نه‌خۆش هاوه‌ڵى نه‌خۆش بووه, كه‌وا ناوبراو كاتێكى زۆرى پێویسته به مانه‌وه‌ى له به‌شى چاودێرى چڕ، هاوه‌ڵى نه‌خۆش ره‌زامه‌ندى ته‌واوى خۆى نیشان دا كه‌وا مسروفاتى ته‌واوى بۆ سه‌رف ده‌كات، به بهلگهى فیدیوى لامانه كه‌وا لارى نه‌بووه.
نه‌خۆش به پێى راپۆرتى پزیشكى رێژه‌ى مردنى (80 بۆ90) بووه, سهڕهرایى ئه‌وه‌ى هاوه‌ڵى نه‌خۆش كه به‌ناوى (لێزان تیفور عزیز) به‌رده‌وام له‌گه‌لى بوو ئاماده‌نه‌بوو یه‌ك دۆلار سه‌رف بكات, ئێمه وه‌كو لایه‌نى مرۆڤایه‌تى هه‌موو چاره‌سه‌رێكى پێویستمان بۆ نه‌خۆش ئه‌نجام دا له‌و ماوه‌یه زیاتر له حه‌وت پزیشكى پسپۆرى جیاوازى سه‌ردانى نه‌خۆشیان كردوه وه نه‌خۆش له حاله‌تى ناجێگیر ده‌رچوو وه بارى ته‌ندروستى جێگیر كرا به هه‌وڵ و ماندووبونى پزیشكان و ستافى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان.
دواى ئاگادراركردنهوهى ده‌یان جارى هه‌وه‌ڵى نه‌خۆش به ناوى (لێزان تیفور عزیز) كه‌وا ئێمه هیچ پاریهكمان ناوێت وه‌كو قازانجى نه‌خۆشخانه وه‌كو ئه‌وه‌ى له رابردوو ئێستاش نه‌خۆخشانه‌كه‌مان ده‌یان نه‌خۆشى بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر كردووه، هه‌ر لایه‌نێك حه‌ز كرد ده‌توانێت سه‌ردانمان بكات و به‌لگه‌كانى نیشان بده‌ین.
دواى ئه‌وه‌ى به هاوه‌ڵى نه‌خۆشمان راگه‌یاندن ته‌نها مسروفاتى پزیشك و ئه‌و موادانه‌ى كه‌وا له لایه‌ن شركه هاتووه بۆ چاره‌سه‌رى سه‌رف كراوه سهرفبكات , به‌ڵام هاوه‌ڵى نه‌خۆش ئاماده‌نه‌بوو هیچ بڕه پاریه‌ك سهرفبكات بۆ ئه‌م نه‌خۆشه.
بۆیە نەخۆشخانەی پار بە پێویستی دەزانێت رێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو پەیج و کەسانە تۆمار بکات کە بە بێ بوونی زانیاری ناوی نەخۆشخانەکەمان ناشیرین دەکەن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



