وەزیری پەروەردە: تائێستا ئەگەری راگرتنەوەی خوێندنی ناوپۆل لە ئارادا نییە

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم
SNN
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ خراپی دۆخی دارایی دەگەڕێنێتەوە و باس لەوەشدەکات: “تائێستا ئەگەری راگرتنەوەی خوێندنی ناوپۆل لە ئارادا نییە”.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆل رایگەیاند: “دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ تەنها وابەستە نییە بە وەزارەتی پەروەردەوە، بەڵکو وابەستەیە بە کۆی گشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوەش واقیعی دۆخەکەیە کە لەڕووی داراییەوە هەموو لایەک پێی ئاشنایە”.
وەزیری پەروەردە دەربارەی ئەوەی لەو ماوەیەی لەبەردەستدا ماوە، ئەگەری دووبارە راگرتنەوەی خوێندنی ناوپۆل هەیە یان نا وتی: “تاوەکو ئەم ساتەی قسەی تێدا دەکەین، نەخێر ئەگەرێکی وا لەبەردەمماندا نییە، بەڵام مرۆڤ لەم دۆخەی کۆرۆنادا ناتوانێت لە هەفتەیەک زیاتر پێشبینی لەسەر داهاتوو هەڵبچنێت”.
لە رۆژانی رابردوودا لە گەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن و پێدانی شایستە داراییەکانی شەش مانگی ساڵی رابردوویان کرد.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


