ساڵانە دوو هەزار کەس لە بەسرە بە هۆی پیسبوونی هەواوە تووشی شێرپەنجە دەبن

كێڵگهیهكى نهوتیی له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
فەرمانگەی ژینگەی باشوری عێراق رایگەیاند: ساڵانە دوو هەزار حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە لە بەسرە تۆمار دەکرێن و هۆکارەکەشی ئەو غازە ژەهراویانەیە کە لە رێگەی گڕی کێڵگە نەوتییەکانەوە بڵاو دەبێتەوە.
وەلید حەمید بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی باشور رایگەیاندوە: ” گڕی کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە کە رێژەیەکی زۆر غازی ژەهراوییان تێدایە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە لەو پارێزگایە”.
وتیشی: “بەپێی ئامارەکانی تەندروستی ساڵانە نزیکەی دوو هەزار حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان و جۆرەکانی تری شێرپەنجە لە بەسرە تۆمار دەکرێن”.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی باشور جەختیشی کردەوە: “بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پیسبوونی هەوا پێویستە کۆمپانیا نەوتییەکان رێکار و رێنماییە ژینگەیی و تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن” و لەو رووەشەوە داوای لە وەزارەتی نەوت کرد: “چاودێری جێبەجێکردنی ستانداردەکانی تەندروستی بکەن لە کێڵگە نەوتییەکان، بۆ ئەوەی رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمبکرێتەوە”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش



