وەزارەتی نەوتی عێراق: بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کورتهێنانی بودجە کەمدەبێتەوە

SNN
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: “بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کورتهێنانی بودجە و بەهۆی زیادبوونی داهاتیشەوە حکومەت دەتوانێت بەشێک زۆرتر لە قەرزە کەڵەکەبووەکانی بداتەوە”.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندوە: “پێشبینی دەکەین تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوت لە سەرووی 70 دۆلارەوە جێگیر بێت”.
وتیشی: “وەزارەتی نەوت کاردەکات لەسەر زیادکردنی داهاتە نەوتییەکان و لە ئێستاشدا عێراق سی جۆر لە نەوت هەناردەی دەرەوە دەکات، کە لە هەموو جۆرە نەوتەکانی دیکە داهاتیان زیاترە”.
وتەبێژی وەزارەتی نەوت راشیگەیاند: “بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبیتە هۆی زیادبوونی داهات و کەمبوونەوەی ئەو قەرزانەی کە لەسەر عێراق کەڵەکە بوون هەروەها کورتهێنانی بودجەش کەمدەکاتەوە”.
لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 دا بڕی کورتهێنانی بودجە بە 18 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە و بەو پێییەی نەوت سەرچاوەی سەرەکی داهاتە، هەرجۆرە گۆڕانکارییەک لە نرخەکەی کاریگەری لە سەر بڕی کورتهێنان دروست دەکات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


