
SNN
شەڕ و گرژییەکان نێوان ئیسرائیل و گروپە فەلەستینییەکانی کەرتی غەزە پاش 11 رۆژ بە ئاگربەست کۆتایی هات و دەیان کەس لە هەردوولا کوژران و بەسەدانیش برینداربوون.
بەپێی ئامارەکانی تەندروستی فەلەستین لە ماوەی ئەو 11 رۆژەدا 234 کەس کە 65کەسیان منداڵبوون لە ئەنجامی هێرشەئاسمانیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە کوژراون و زیاتر لە هەزار و 900 کەسیش برینداربوون.
لەبەرامبەریشدا بە هۆی موشەکەکانی گروپە فەلەستنیەکانەوە 12 کەس لە ئیسرائیل کوژراون، کە ددوانیان منداڵ بوون و 796 کەسیش برینداربوون.
هەر گوێرەی ئامارەکان، لە ماوەی شەڕەکەدا 75 هەزار کەس لە کەرتی غەزە ئاوارە ببون و 230 بینا لەو ناوچەیە رووخاون و 678 بیناش زیانیان بەرکەوتووە.
دوای ئەوەی هەوڵی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ دەرکردنی چەند خێزانێک لە ماڵەکانیان لە گەڕەکی شێخ جەراحی قودسی رۆژهەڵات گرژیی و خۆپیشاندانی لێکەوتەوە، لە ئەنجامی هەڵدانی موشەک لە کەرتی غەزەوە بەرە ناوچە جیاجیاکانی ئیسرال، حکومەتی تەلئەبیب لە 10ی ئایارەوە هێرشێکی چڕی بۆ سەر غەزە دەستپێکرد.
دواجار بە نێوەندگیری ئەمریکا، میسر و چەند وڵاتێکی عەرەبی و ئیسرائیل و گروپە فەلەستینیەکانی غەزە رازیبوون بە راگەیاندنی ئاگربەست.
More News
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
3 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
23 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
October 27, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
3 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
23 hours لهمهوپێش



