تەندروستی جيهانی: ڤاکسينەکانی کۆرۆنا دژی هەموو جۆرە گۆڕاوەکان کاريگەرن

ڤاکسین
SNN
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رايگەياند: ئەو ڤاکسینانەی ئێستا بەردەستن و پشتیان پێدەبەسترێت دژی سەرجەم جۆرە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاريگەرن، داواشی کرد: “بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنادا بکرێت لەکاتێکدا کۆمەڵێک وڵات رێوشوێنەکانی خۆپارێزیان کەمکردووەتەوە”.
رێکخراوی تەندروستی جيهانی بڵاويکردەوە: “ئەو ڤاکسينانەی لە ئێستادا لە وڵاتان بەردەستن و دژی ڤايرۆسی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت سەرجەميان کاريگەريان هەيە لە رێگريکردن لە تووشبوون بە پەتاکە و ئەو جۆرە نوێيانەی کە لەهەندێک وڵات بڵاوبوونەتەوە”.
سەبارەت بە کاریگەریی ڤاکسینی ئەسترازينکا لەسەر جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا کە سەرەتا لە باشووری ئەفریقا دەرکەوت، رێکخراوی تەندروستی جیهانی وتی ڤاکسینەکە توندیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم دەکاتەوە.
بەپێی بەیاننامەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە سەرانسەری ئاسیای ناوەنددا کۆی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەک مانگدا سەدا 60 کەمیکردووە، لە مانگی چواردا يەک ملیۆن و 700 هەزارحاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە، بەڵام تاوەکو هەفتەی رابردوو 685 هەزار حاڵەت تومارکراوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



