وەزيری ناوخۆ و نوێنەری نەتەوەيەکگرتووەکان رێککەوتنی شەنگاليان تاوتوێکرد

SNN
نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەکۆبونەوەیەکدا دۆخی ئاسایشی هەرێم و جێبەجێکردنی رێککەوتنی شەنگاليان تاوتوێ کرد.
رێکخراوی نەتەوەيەکگرتووەکان لە عێراق رايگەياند: “جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبووە، بارودۆخی ئاسایش لە هەرێم و جێبەجێکردنی رێکەوتنامەی شەنگال و هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێکرا”.
تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بەچاودێری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رێککەوتنێکی “شەنگال” بەپێی دەستوور ئەنجامدرا، بڕياردرا ئەو رێککەوتنە بەهەماهەنگی حکومەتی هەرێم جێبەجێبکرێت و هاوکاربێت بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی شارەکە و گەڕانەوەی دانیشتوانە رەسەنەکەی بۆ ناوچەکانیان.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
7 hours لهمهوپێش



