
چیای گۆیژە
SNN
وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێم راگەیاند: “رێژەی سەوزایی لە هەرێم پێویستی بەبەرزكردنەوە هەیە بۆ ئاستی ستانداردو سەرووی 15%، هەرچەندە ساڵانە هەڵمەتی سەوزكردن بەردەوامی هەیە، بەڵام لە ئاست زۆربوونی دانیشتووان و چالاكییەكانی مرۆڤ نییە“.
ئەحمەد محەمەد وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێم بە PUK ميديای راگەياندووە: ” هەرێمی كوردستان خاوەنی زیاتر لە دوو ملیۆن و 327 هەزار دۆنم دارستانی سروشتی و 35 هەزار دۆنم دارستانی دەستكردە”.
بەپێی ئاماری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە 10 ساڵی رابردوودا بەهۆی ئاگركەوتنەوە، ملیۆنێك و 30 هەزار و 873 دۆنم دارستان و پاوان لە هەرێمی كوردستان سووتاون، زۆرترین ئەو دارانەی لە ساڵای رابردوو سووتاون بریتیبوون لە دارەكانی(مازوو، بەڕوو، قەزوان، سنەوبەر، كالیپتۆس و گۆيژ).
جەختیشيكردەوە: “ئاگركەوتنەوە چەندین هۆكاری هەیە، 95% هەموو سوتانەكان بەئەنقەست و بەمەبەستە، رێژەی سەوزایی لە هەرێم پێویستی بەبەرزكردنەوە هەیە بۆ ئاستی ستاندرادو سەرووی 15%، هەرچەندە ساڵانە هەڵمەتی سەوزكردن بەردەوامی هەیە، بەڵام لە ئاست زۆربوونی دانیشتووان و چالاكییەكانی مرۆڤ نییە”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



