وەزيری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لەبارەی کەمبوونەوەی ئاوی دوکان و دەربەنديخان دەچێتە ئێران

SNN
وەزيری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتەکە سەردانی بەنداوی دوکانیان کرد بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دخۆی بەنداوەکە و چاودێریکردنی کاری نۆژەنکردنەوەى بەنداوەکە.
ئەمڕۆ هەينی، مەهدی ڕەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رايگەياند: “سەردانەکەمان لەسەر راسپاردەى مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بووە بۆ چاودێریکردن و ئاگاداربوون لەو کێشە و ئاستەنگانەی کە رووبەڕووی پڕۆژەکان دەبنەوە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان”.
وتیشی “لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکە و ئەو ستافەی لەوێ کار دەکەن کۆبووینەوە و گوێمان لە گرنگترین کێشە و ئاستەنگەکانی کارکردن و بڕی داهاتەکان و سیاسەتی بەکارخستنی ئێستا لە بەنداوەکە گرت”.
دوێنێ، وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی حکومەتی عێراق سەردانی بەنداوی دەربەنديخانی کرد و رايگەياند: “وەفدێک بۆ گفتووگۆ و دانوستان لەسەر گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە، رەوانەی ئەو وڵاتە دەکەن، چونکە ئێران ئاوی بەنداوی دوکانی بەڕێژەی 70% و ئاوی بەنداوی دەربەندیخانی بەڕێژەی 100% گرتووەتەوە”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



