
لیرەی تورکی
SNN
ئەمڕۆ شەممە، بەهای لیرە دابەزینێکی مێژووی تۆمارکرد، بە جۆرێک ئێستا نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەرە 860 لیرەی تورکییە.
لە ماوەی رابردوودا بەردەوام لیرەی تورکی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار دابەزیووە، هەرچەندە حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ رێگریکردن لە دابەزینی بەهای لیرە چەندین جار بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی وڵاتەکەی گۆڕیوە، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە بەر بەو دابەزینە بگیرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، لیرەی تورکی لەبەرامبەر یۆرۆ و پاوەنیش دابەزینێکی مێژووی تۆمارکردووە، بەجۆرێک 100 پاوەن (1200) لیرە و 100یۆرۆش بووەتە (1000) لیرە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووە، ئێستا لیرەی تورکی لە ناو وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان خراپترین ئاستی تۆمارکردووە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



