رۆژنامەیەکی ئەمریکی: پێنتاگۆن پلانی هێرشکردنەسەر حەشدی شەعبی لە عێراق هەیە

RAMADI, IRAQ - SEPTEMBER 06: Democratic senator and Presidential candidate Joe Biden (D-DE) speaks with U.S. Marine generals before a development meeting between Iraqi and American government officials and Sunni sheikhs September 6, 2007 in Ramadi, Anbar Province, Iraq. Biden, a vocal critic of President Bush's Iraq war policy, will be questioning U.S. ambassador Ryan Crocker and commanding General David Petraeus when they give their report to Congress next week on the state of the war in Iraq. (Photo by John Moore/Getty Images)
SNN
رۆژنامەی دەیلی کۆڵەری ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، پێنتاگۆن پلانی هێرشکردنەسەر چەکدارانی حەشدی شەعبی لە عێراق هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە بایدن کردووە رەزامەندی نیشانبدات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆژنامە ئەمریکیەکەی وتووە: “ئیدارەی بایدن تاوتوێی ئەوە دەکات چۆن وەڵامی هێرشە مووشەکییەکانی بەشێک لە گروپە چەکدارییەکانی سەر بە حەشدی شەعبی بداتەوە کە دەیانکاتە سەر بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق”.
ئەوەشی ئاشکراکردووە: لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، پێنتاگۆن دەسەڵاتی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە حەشدی پێدراوە بەڵام هەر هێرشێکی پێنتاگۆن پێویستی بە گڵۆپی سەوزی کۆشکی سپی هەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە هێرشی مووشەکی ئەو گروپە چەکدارییانەی عێراق کە دەوترێت نزیکن لە ئێرانەوە بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بەردەوامە و لەدوای ئەوەی ئەمریکاش بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ناوەکی ساڵی 2015 ئەو هێرشانە زیادیانکردووە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



