شارەوانی سلێمانی “چیتر پارە لە هاووڵاتیان وەرناگیرێت بۆ ناشتنی مردووەکانیان”

SNN
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی گۆرستانی نوێ سلێمانی لەو كۆمپانیایە وەرگرتەوە كە بڕیاربوو سەرپەرشتی گۆڕستانەكە بكات و ڕایدەگەیەنێت: بۆ ناشتنی مردووان چیتر پارە لەهاووڵاتیان وەرناگیرێت.
ئاکۆ عەلی جێگری بەڕێوبەری گشتی شارەوانی سلێمانی لە کۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە هەفتەتی پێشوودا کۆبوونەوەمان لەگەڵ گۆڕهەڵکەنەکانی سلێمانیدا کردوو بۆمان دەرکەوت ئەو گۆرستانانەی کە شوێنی تێدا نەماوە هاووڵاتیان لە نزیک شەقامەکان تەرمی کەسوکاریان دەناژن، یاخود گۆڕی کۆن هەڵدەدەنەوە و مردووی تێ دەکەن.
راشیگەیاند: لە ساڵی 2018وە “گۆڕستانی نوێی سلێمانی” درایە دەستی کۆمپانیایەک کە بڕێک پارەیەکی زۆری وەردەگرت بۆ ناشتنی هەر تەرمێک، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ئەو بڕە پارەیە زۆر بوو کە وەری دەگرت و نارەزایی زۆری هاووڵاتیانی لەسەربوو لەکاتی ئێستادا گۆڕستانی نوێی سلێمانی لەو کۆمپانیایە وەرگیراوەتەوە و شارەوانی خۆی دەیبات بەڕێوە، بەهاوکاری بەشی خزمەتگزاری سەرقەبرانەکە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی و پلاندانان، لە گۆرستانەکەدا بە چەند شیوەیەکی جیاواز مردووی تێدا دەنێژرێت و رێگە نادرێت هەر هاووڵاتییەک لە چ شوێنێکدا بیەوێت مردوو بنێژێت، بەڵکو لە سەرەوەی گردەکەوە دەستپێدەکات بەرەو خوارەوە و بەپێی ئەو شوێنەی کە خۆمان بۆی دیاری دەکەین، لە گۆرستانەکەدا 25 گۆڕهەڵکەن لە 24 کاتژمێردا کاردەکەن.
وتیشی” قەبر هەڵکەندن بە پارە نییە وەک جاران تەنیا کرێی ئەو پیداویستیانە دەدات کە بۆ سەرقەبرانە پێویستە وەک کرێی گۆڕهەڵکەنە و ئەو خزمەتوزاریانەی کە بۆی دەکرێت، هەر هاووڵاتییەک 150 هەزاری لێ وەردەگرێت، هاووڵاتیش ئازادە گەر خۆی گۆڕەکە هەڵکەنێت و ئازادە رێگە پێدراوەو هیچ بڕە پارەیەکی لێ وەرناگیرێت”.
روونیشیکردەوە: پێشتر کۆمپانیایەکە کە کاری ئەم گۆڕستانەی بەڕیوە دەبرد پارەی لەو کەسانە وەردەگرت کە دەهاتە ژوورەوە، بەڵام لەکاتی ئێستادا هیچ بڕە پارەیەک لە هاووڵاتیان وەرناگیرێت، هۆکاریش وەرگرتنەوەی ئەم گۆڕستانە لەو کۆمپانیایە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، کۆمەڵێک ئەرکی خستووە سەر خۆی و پارەی زۆری لە هاووڵاتیانی دەسەندە بەڵام لەکاتی ئێستادا شارەوانی خۆی بەرێوەی دەبات و هیچ بڕە پارەک وەرناگیرێت تەنیا 150 هەزار دینار نەبێت بۆ گۆڕ هەڵکەنە، لەکاتی ئێستادا شارەوانی کۆتایی بە گرێبەستەکی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە هێناوە و ئێستا خۆی بەرێوەی دەبات، هاووڵاتیش تەنیا 150 هەزار دەدات بەو گۆڕهەڵکە، گەر هاووڵاتیان خۆشیان گۆرەکە هەڵکەنن هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



