
SNN
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سیستمی بەرگری مووشەکی جۆری C_RAMی خراوەتەکار.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە بە میدیاکانی عێراقی وتووە کە سیستمەکە تاقیکراوەتەوە و هاووڵاتییانی چەند گەڕەکێکی نزیک لە باڵیۆزخانەکە وەک کەرادە و جادریە دەنگی تاقیکردنەوەی سیستمەکەیان بیستووە.
سیستمی C_RAM ئەمریکی دەتوانێت ئەو مووشەکانە بخاتەخوارەوە کە ئاڕاستەی ناوچەکە دەکرێت ئەوەش لەرێگەی تەقاندنەوەی لە ئاسمانی سێ هەزار و 500 مەتردا.
ناوچەی سەوز کە باڵیۆزخانەی ئەمرییکای لێیە لەگەڵ ژمارەیەک بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەردەوام دووچاری هێرشی مووشەکی و درۆن دەکەونەوە و ئەمریکاش بەشێک لە گروپەکانی حەشدی شەعبی لە پشت ئەو هێرشانە ناودەبات.
لە ئێستادا پێنتاگۆن پلانی هێرشکردنەسەر چەکدارانی حەشدی شەعبی لە عێراق هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە بایدن کردووە رەزامەندی نیشانبدات.
More News
-
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
15 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
15 mins لهمهوپێش



