
SNN
گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە خوێندنگایەکی داخراوی کەنەدا دۆزرایەوە کە ئێسکوپروسکی 215 منداڵی گەلی رەسەنی ئەو ناوچەیەی تێدایە کە بەشێوەیەکی تەمومژاوی مردوون.
منداڵەکان خوێندکاربوون لە خوێندنگەی کاملووپسی هیندی لە ناوچەی بریتیش کۆڵۆمبیا، خوێندنگاکە مێژووەکەی بۆ سەدەکانی 19 و دواتری دەگەڕێتەوە، یەکێک بوو لەو خوێندنگایانەی کە منداڵانی گەلی رەسەنی (تکێملوپس تێ سێکوێپێمک)ی ناوچەکە ناچاردەکران تیایدا بخوێنن، ئەو منداڵانە مامەڵەیەکی توند و نەشیاویان لەگەڵدا دەکرا.
خوێندنگاکان لەلایەن حکومەت یان دەسەڵاتدارانی ئایینیەوە بەڕێوەدەبران، ئامانج لێیان دابڕانی ئەو گەلە بووە لە کەلتور و ناسنامەی خۆیان، منداڵەکان لە خێزانەکانیان جیادەکرانەوە و پەیوەندییان لەگەڵیاندا دەپچرێندرا.
بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی کە لەوبارەیەوە کۆکراونەتەوە، لە تەواوی کەنەدا 150 هەزار منداڵ لەو جۆرە خوێندنگایانەدا بوونیان هەبوو، منداڵەکان رۆژانە رووبەڕووی ئەشکەنجە و توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی و برسیکردن دەبوونەوە.

جەستن ترودۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵی دۆزینەوەی ئێسکوپروسکی ئەو 215 منداڵە تویتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “ئەمە بیرەوەرییەکی بە ئازارە و لاپەڕەیەکی پڕشەرمەزارییە لە مێژووی وڵاتەکەمان”.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان چوار هەزار و 100 منداڵ لەو جۆرە خوێندنگایانەدا گیانیانلەدەستداوە کە هەندێکیان تەمەنیان تەنیا چەند ساڵێک بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی 2008دا حکومەتی کەنەدا بە فەرمی داوای لێبوردنی کرد لە بەرامبەر ئەو مامەڵە خراپەی کە لەگەڵ منداڵانی گەلی رەسەنی ناوچەکەدا دەکران.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
27 mins لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
2 hours لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
27 mins لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
2 hours لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
2 hours لهمهوپێش



