
SNN
رێکخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانە لە خێرایی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێ و گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا و راشیدەگەیەنێت ترسیان هەیە لەوەی ڤایرۆسەکە وەکو هیندستان لە ئەوروپا بڵاوببێتەوە.
بەڕێوبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا ئاماژهی بهوه كرد، ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە کە دەرکەوتووە زۆر زیاتر لە جۆرەکانی دیکە بڵاودەبێتەوه، وتیشی تاوەکو زیاتر لەسەدا 70 خەڵکی ڤاکسین وەرنەگرن پەتای كۆرۆنا هەر دەمێنێت.
هانس کلۆگ، بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا وتی: “زۆر نیگەرانم لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێ و گۆراوەکان، چونکە ئێمە دەزانین بۆ نموونە جۆری بی 1617 زۆر خێراتر لە بی 117 بڵاودەبێتەوە، واتە لە ڤایرۆسە گۆڕاوەکانی دیکە زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە و تەشەنە دەکات”.
وتیشی: “پەتاکەی هەر دەمێنێت هەتاوەکو بەلایەنی کەمەوە زیاتر لە سەدا 70ی خەڵکی ڤاکسینەکە بە تەواوەتی وەرنەگرن.”
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
1 hour لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
3 hours لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
1 hour لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
3 hours لهمهوپێش



