ئەمریکا 522 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری هێزە کوردی و عێراقییەکان تەرخان دەکات

SNN
ئەمریکا لە بودجەی ساڵی داهاتوویدا بڕی 522 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات، پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان تەرخان کردووە.
بەپێی پرۆژەی بودجەی فیدراڵی ئەمریکا بۆ ساڵی 2022 بڕی 715 ملیار دۆلار بۆ وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە دیاریکراوە و لەو بڕە 522 ملیۆن دۆلاری بۆ پڕۆگرامی راهێنان و پڕچەککردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش تەرخانکراوە.
روونیشکراوەتەوە: ” 177 ملیۆن دۆلار لەو پارەیە بۆ هێزەکانی سوریای دیمۆکرات هەسەدە و 345 ملیۆن دۆلار بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە دیاریکراوە”.
هەر لە پرۆژەیاساکەدا بڕى 370 ملیۆن دۆلار له ژێر ناوى پاڵپشتیکردنى ئاسایشى سنوورى وڵاتانى دراوسێى سووریا داواکراوه، که 150 ملیۆن دۆلارى بۆ ئوردنه و 220 ملیۆن دۆلاریش بۆ وڵاتانى دیکه دابینکراوه.
ئەمریکا کە سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات لە ساڵی 2014ەوە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان هەیە.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



