بەرهەم ساڵح: بۆ چارەسەرکردنی دۆخی وڵات دەبێت بگەڕێینەوە بۆ رای خەڵک

SNN
سەرۆککۆماری عێراق رايگەياند: “پێویستە ھەوڵەکان یەکبخەین بە ئاڕاستەی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی”، دەشڵێت “بۆ چارەسەرکردنی دۆخی وڵات دەبێت بگەڕینەوە بۆ رای خەڵک لە رێگەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد”.
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لەمیانی وتارێكدا لە چوارەمین كۆنگرەی ساڵانەی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی جەختی لەگرنگی رۆڵی ئەو رێكخراوانە كردەوە لە چەسپاندنی بنەماكانی دەوڵەتێكی نیشتمانی توانادار و سەروەری یاسا و حوكمڕانی تەندروست، داواشی لە دامەزراوە حكومی و سیاسییەكان كرد پشتیوانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بن.
بەرهەم ساڵح ئەوەشی دووپاتكردەوە: “عێراق بە قۆناغێكی هەستیار و مەترسیداری سیاسیدا تێدەپەڕێت، پێويستە هەڵبژاردنی پێشوەخت لەکاتی خۆيدا بەڕێوەبچێت”.
وتيشی: “پێویستە بەگژ گەندەڵی ئیداری و سیاسی و ئابووریدا بچینەوە كە كاریگەریان هەیە لە سەر پڕۆسەی هەڵبژاردن، ئەمەش پێویستی بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی جددی و هەڵوێستی سیاسی تازە هەیە”، لەو چوارچێوەيەدا ئاماژەی بەوەکرد: “لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆكایەتی كۆمار پڕۆژە یاسایی گێرانەوەی پارە دزرا و بەتاڵانبراوەكانی گەندەڵی و راوەدوونانی گەندەڵكاران لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە”.
لە كۆتایدا سەرۆكکۆمار داوای لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسی و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان كرد كە یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی نیشتمانی تۆكمەتر بكەن و زمانی ئەقڵ و لۆژیك بكەنە سەرمەشق و بەرژەوەندی باڵای وڵات بخەنە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكانی دیكەوە، بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ئاڵۆز و هەستیارەی ئێستا پێویستە یاسا سەرورە بێت و رێوشوێنە یاساییەكانیش بە باشی پیادە بكرێن”.
More News
-
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
15 hours لهمهوپێش -
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
15 hours لهمهوپێش -
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
18 hours لهمهوپێش



