تائێستا لە دۆسیەی کوژرانی خۆپیشاندەرانی عێراق لێکۆڵینەوە لە 112 کەس کراوە

خۆپیشاندان له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
وتەبێژی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی خۆپیشاندەرانی عێراق ئاشکرای کرد: “تائێستا لەسەر ئەو دۆسیەیە 112 ئەفسەر و کارمەندی ئەمنی بانگهێشتی لێکۆڵینەوە کراون”.
محەمەد جەنابی وتەبێژی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی خۆپیشاندەران لە عێراق، ئاماژەی بەوەداوە، تا ئێستا لیژنەکەیان وردبینی بۆ حەوت ھەزار بەڵگەنامە لەبارەی کوشتنی خۆپیشاندەرانەوە، کردووە و وتی: “تا ئێستا 22 ئەفسەر بە پلەی نەقیب تا پلەی لیوا لەگەڵ 90 کارمەندی ئەمنی لەبارەی کوشتنی خۆپیشاندەرانەوە، بانگھێشتنی لێکۆڵینەوە، کراون”.
راشیگەیاندووە: “دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی کوژرانی خۆپیشاندەرانەوە، ئەنجامەکەی رادەگەیەندرێت”.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019ەوە شەپۆلێکی خۆپیشاندان بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراقی گرتەوە و بە هۆی توندوتیژیەکانەوە سەدان خۆپیشاندەر کوژران و بە هەزارانیش برینداربوون، ئەمە جیا لە کوژرانی نزیکەی 30 چالاکوان و رۆژنامەنووس.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
3 hours لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
3 hours لهمهوپێش



