داعش مەرجی ئازادکردنی ژنێکی ئێزدی هەبووە بۆ ئازادکردنی جەلال بابان

SNN
دوای دووساڵ پۆلیسێكی گه‌رمیان كه دیل بوو له‌لای تیرۆستانی داعش، دوانیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ راگه‌یاندنی داعش ساتی شه‌هید كردنی بڵاوكرده‌وه.
ره‌حیم عه‌زیز ئامۆزای شه‌هید جه‌لال بابان كه دانیشتووی گوندی نارینه له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان به PUKميديای راگه‌یاندووە: “دوو ساڵ پێش ئێستا شه‌هید جه‌لال له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كی دیكه‌مان له‌گونده‌كه‌ی خۆیان رفێنراو پاش ماوه‌یه‌ك به‌بڕی شه‌ست هه‌زار دۆلار ئه‌و ئامۆزایه‌م كه له‌گه‌ڵ شه‌هید جه‌لال بوو ئازاد كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه تیرۆستانی داعش له‌كه‌ناڵه‌كانی خۆیانه‌وه ئه‌مڕۆ ساتی شه‌هیدبوونی جه‌لال بابانی ئامۆزامی بڵاوكرده‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه شه‌هیدیان كرد”.
وتیشی “تیرۆرستان بۆ ئازدكردنی شه‌هید جه‌لال داوای ئازاد كردنی ژنێكی كوردی ئه‌میری داعشیان ده‌كرد، به‌ڵام كه زانییان ئه‌و ژنه‌یان ده‌ستناكه‌وێته‌وه بۆ ئه‌میره‌كه‌یان، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه ئامۆزاكه‌میان شه‌هید كرد و ڤیدیۆی ساتی شه‌هید بووونیشی بڵاوكرده‌وه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “تا ئه‌مڕۆ ئێمه هیوایه‌كمان بۆ ئازاد كردنی شه‌هید جه‌لال كه پۆلیسی گه‌رمیان بوو هه‌بوو، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی شه‌هیدكردنی له‌ئێستادا پرسه‌مان بۆ داناوه”.
ئەمڕۆ شەممە، داعش گرتەی ڤیدۆیی ( جەلال بابان) ی بڵاوکردەوە، کە ناوبراو پۆلیسەو دانیشتووی ناحیەی ڕزگاری گەرمیانە، وەک لە گرتە ڤیدۆکەدا دەردەکەوێت، ژمارەیەک چەکداری داعش بەجل و بەرگی سەربازیەوە وەستاون و یەکێک لە چەکدارەکان بە دەمانچە دەیکوژێت.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
2 hours لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینار‌و بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
3 hours لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
2 hours لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینار‌و بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
3 hours لهمهوپێش



