
رۆشتنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا
SNN-عەلی حەمە سەعيد
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رايگەياند: “ئەمرۆ هەمان شاندی پێشوی هەرێم سەردنی بەغدا دەکەن، سبەينێ دەستدەکەن بە کۆبوونەوەکانيان لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی عێراق”.
فارس عيسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا بە SNNی راگەياند: “ئەو شاندەی ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات ئەندامەکانی هەمان شاندی پێشووی هەرێمە”.
وتيشی: “ئەمرۆ شاندەکە دەگەنە بەغدا و سبەينێ بەمەبەستی گەيشتن بە ئەنجام کۆبوونەوەکانيان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق دەستپێدەکەن”.
ئامانج لە سەردانی ساندەکە دەستبەرکردنی پشكی هەرێمە، کە لە بودجەی عێراق بە 12.67% دیارییكراوە، لە بەرامبەردا، حكومەتی هەرێم پابەندكراوە بە رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ لەگەڵ رادەستكردنی %50ی داهاتی خاڵە سنوورییەكان.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



