
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
SNN
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی 144 ئۆتۆمبێلی دەستبەسەرداگیراو لە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە رایدەگەیەنێت کە بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی ساڵی 2016ی وەزارەتی ناوخۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەفرۆشرێن، هەرکەسێکیش ئارەزووی کڕینیانی هەیە دەبێت 14 ملیۆن دینار چەکی پەسەندکراو ئامادە بکات لە رۆژی ئاشکراکردنەکە.
دەشڵێت: کڕیار گشت خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەی زیادکردنی ئاشکراکە دەگرێتە هۆی.
هاوکات ئەوەشی راگەیاندووە کە دەبێت کڕیار لە ماوەی 20 رۆژدا سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان بە سکراب (بە سێ پارچە) بباتە دەرەوەی گەراجەکە و پاش تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە رۆژانە بڕی 500 هەزار دینار سزای دواکەوتنی لێوەردەگیرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پرۆسەی زیادکردنی ئاشکراکە لە رێککەوتی 8ی حوزەیران کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە رێگای عەربەت ئەنجام دەدرێت.

More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



