تەندروستی عێراق: هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کەڕووی رەش تۆمار نەکراوە

SNN
بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتی تەندروستیی عێراق باس لەوە دەکات تائێستا هیج حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتای کەڕووی رەش لە وڵاتەکە تۆمار نەکراوە و رەتیشی دەکاتەوە ئەو پەتایە پەیوەندی بە کۆرۆناوە هەبێت.
عەبدولئەمیر حلفی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێکدا رایەگیاندوە: ” پەتای کەڕووی رەش نەخۆشییەکی دەگمەنە و زیاتر ئەو کەسانە تووشی دەبن کە سیستمی بەرگریی لەشیان لاوازە”.
وتیشی: “ئەو نەخۆشییە هیچ پەیوەندییەکی بە کۆرۆناوە نییە و هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی پاک و خاوێنی لە هەندێک ناوچەی هیندستان دەگەڕێتەوە”.
ئەو بەرپرسەی تەندروستی عێراق جەختیشی کردەوە: “تائێستا هیچ حالەتێکی پەتای کەڕووی رەش لە وڵاتەکەدا تۆمار نەکراوە، بەتایبەتی لەو کەسانەی لە هیندستانەوە گەڕاونەتەوە”.
هاوکات لەگەڵ ئەوەی کۆرۆنا تەنگی بە هیندستان هەڵجنیوە، نەخۆشی کەڕووی رەشیش بەرۆکی ئەو وڵاتەی گرتووە و هەزاران کەس تووشبوون، کە زۆرینەیان لەو کەسانەن پێشتر تووشی کۆرۆنا بوون.
نهخۆشی كهڕووی رهش له ئهنجامی داڕزینی ناو خاك و مادده ئهندامییه رزیوهكانی وهك گهڵا پووكاوهكان سهرههڵدهدات و مرۆڤ له رێگهی ههڵمژینی خانهی كهڕووهكان تووشی ئهو نهخۆشییه دهبێت، بەتایبەتی لە رێگەی ئامێرەکان شێدارکردن و بوتڵی ئۆکسیجن کە ئاوی پیس تێیاندا کۆدەبێتەوە.
ئەو نەخۆشیە بە کوشندە دادەنرێت و رێژەی مردن تیایدا زیاتر لە نیوەیە، بەڵام ئەگەر تووشبووەکە زوو چارەسەری بۆ بکرێت ئەگەر رزگاربوونی زیاترە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



