
SNN
رۆچوونی زەوی لە ئێران روو لە هەڵکشانەوە و هۆکارێکی سەرەکیشی بۆ دەرهێنانی لە رادەبەدەر بۆ سامانی ئاوی ژێر زەوی دەگەڕێنرێتەوە و بەرپرسی دەزگای جیۆلۆجی ئەو وڵاتەش دەڵێت: “بەردەوامی دۆخەکە وڵات بەرەو لەناوچوون دەبات”.
عەلیرەزا شەهیدی سەرۆکی دەزگای جیۆلۆجی ئێران رایگەیاند: “لە کۆی 608 ناوچەی دەشتایی، زیاتر لە نیوەیان بە هۆی مەترسی رۆچوون و داتەپینی زەوییەوە بە ناوچەی قەدەغەکراو دادەنرێن و ئەمەش قوڵایی کارەساتە ژینگەییەکە دەردەخات”.
وتیشی: “بەردەوامی داتەپین و رۆچوونەکانی زەوی بومەلەرزەیەکی بێدەنگە و دەبێتە هۆی لەناوچوونی رووەک و گیانداران و مرۆڤەکان و دواجاریش ئێران بەرەو لەناوچوون دەبات”.
بەرپرسی دەزگای جیۆلۆجی ئێران ئەوەشی خستەڕوو: “کە لە ئەوروپا چوار میلیمەتر داتەپینی زەوی لە ساڵێکدا بە قیران دادەنرێت، لە کاتێکدا لە ئەسفەهان 17 سانتیمەتر و لە تارانیش ساڵانە 36 سانتیمەتر داتەپین و رۆچوون بەدیدەکرێت”.
بەهۆی وشکەساڵیی و لێدانی بیر لە ناوچە دەشتاییەکانی ئێران ناوناوە هەواڵی رۆچوونی زەوی لە پانتاییەکی فراوان و دەرکەوتنی چاڵی گەورە لەو وڵاتە زیادی کردووە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



