عێراق و ئێران لەبارەی وشکەساڵی و بەردانەوەی ئاوەوە گفتووگۆ دەکەن

وشکەساڵی
SNN
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند: دوای کەمبووەنەوەی بەردانەوەی ئاو بە رێژەی 70٪ بەراورد بە ساڵی رابردوو، لەگەڵ ئێران دانوستان دەکەن.
مەهدی رەشید، وەزیری سەرچاوەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند : “ئەمساڵ ئاو زۆر کەمە، هۆکاری سەرەکیشی بۆ کەمی بارانبارین و نەبوونی بەفری چیاکان دەگەڕێتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەردانەوەی ئاو لە لایەن وڵاتانی دراوسێ هەبووە، بە تایبەت ئێران”.
لە ماوەی رابردوودا وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دوای سەردانێکی بۆ بەنداوی دوکان رایگەیاند: وەزارەتەکەی لەگەڵ لایەنی ئێران دەستی بە جووڵە کردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی هونەری لەسەر ئاستێکی باڵا بەڕێوەدەچێت، کە تەوەری سەرەکی بەردانەوەی ئاو بۆ بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و رووباری کارون لە باشووری عێراق دەبێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش



