ئەمریکا سیخوڕی بەسەر ئەنگێلا مێرکل و بەرپرسانی دیکەی ئەوروپادا کردووە

ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا
SNN
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئەمریکا سیخوڕی بەسەر ژمارەیەک سیاسەتمەدار یاخود کەسی یەکەمی وڵاتان کردووە لەنێویشیاندا ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا.
رادیۆی فەرمی دانیمارک (DR) رایگەیاند دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە رێگەی هێڵی ئینتەرنێتی دانیمارکەوە سیخوڕی بەسەر بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا و سوید و نەرویج و فەڕەنسادا کردووە.
ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا سوودی لە دەزگای هەواڵگری سەربازی دانیمارک بینیووە بۆ سیخوڕیکردن.
فرانس پرێس ئەوەشی ئاشکراکردووە کە مێژووی سیخوڕییەکان بۆ چەندین ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەجۆرێک کاتێک ترین برامسێن وەزیری بەرگری دانیمارک لە حوزەیرانی 2019دا دەستبەکاربووە زانیاری پێدراوە لەبارەی ئەو سیخوڕیەی ئەمریکاوە. ئەویش بە بەرپرسانی وڵاتەکەی وتووە کە “گوێگرتن لە گفتوگۆی بەرپرسانی ئەوروپا کە دۆستێکی نزیکی دانیمارکن جێگەی قبوڵکردن نییە”.
ئەمریکا لە سیخوڕیکردنەکەیدا سەرنجی لەسەر بەرپرسانی ئەڵمانیا بووە و ئاگاداری گفتوگۆکانی فرانک واڵتەر ستایەنمایەر وەزیری دەرەوەی ئەوکاتەی فەڕەنسا و پیەر ستاینبروک سەرۆکی حزبی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا بووە، ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا توانیویەتی دەستی بە نامەکانی موبایل و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و زانیاری لەسەر سێرچی ئینتەرنێت و چاتەکانی ئەو کەسانە بگات.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش



