راگەیاندنی ئەمنی: تەقینەوەکەی بەغدا بە هۆی بوتڵی غازەوە بووە

SNN
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند: “ئەو تەقینەوەی لە نزیک مەزاری ئیمام موسا کازم لە گەڕەکی کازمییە باکووری بەغدا روویدا، بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی غازەوە بووە”.
شانەکە لە راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە: “بەپێی ئەو گرتانەی کە لە کامێراکانی چاودێری نزیک شوێنی رووداوەکە بەدیکراوە لەگەڵ جۆری برینی بریندارەکان، زانیارییەکان لەلایەن پسپۆڕانەوە شیکرانەوە و ئەوە دەرکەوت کە رووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی غاز لە یەکێک لە شوێنکارەکانی ناوچەکە روویداوە”.
بەهۆی ئەو رووداوەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 20 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەهۆی بوونی مەزاری ئیمام موسای کازم، بەردەوام ژمارەیەکی زۆر لە زیارەتکارانی شیعە سەردانی ناوچەی کازمیەی بەغدا دەکەن و ناوچەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەتەواوەتی داخراوە و بەبێ پشکنین رێگە بەهیچ کەسێک نادرێت بچێتە ناو مەزارەکە.
More News
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
14 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
21 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
24 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
14 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
21 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
24 hours لهمهوپێش



