
SNN
هێزی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند: “ئەو ئۆتۆمبێلەی لە چیای مەتینا تێکشکێنرا لە لایەن گەریلاوە نەکراوەتە ئامانج”، داواشدەکات لیژنەیەکی سەربەخۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکات.
لە راگەیەنراوێکدا هەپەگە سەبارەت بە رووداوەکەی رۆژی شەممە مەتینا و تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی زێرەڤانی کە بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە رایگەیاند: “ڕۆژی 5ی حوزەیران لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیدا هێزە سەربازییەکانی پارتی بەبێ هیچ زانیارییەک و بەشێوازی ئۆپەراسیۆن ویستیان بچنە ناوچەی گەریلا لە مەتینا ئەمە بێگومان هەڵەیە و خزمەت بە بەرژەوەندی نەتەوەیی ناکات”.
راشیگەیاندوە: “ڕاستە هێزەکانمان لەوێ چەند فیشەکێکیان بۆ ئاگادارکردنەوە تەقاند، بەڵام بەدڵنیایەوە ئەو چەکەی کە بووە هۆی تێکشکاندنی ئەو ئۆتۆمبێلە لەلایەن هێزەکانمانەوە بەکارنەهاتووە، بۆیه ئەو ئۆتۆمبێله له ڕێگای هەوا و موشەکەوە لێیدرا”.
لەکۆتاییشدا هەپەگە رایگەیاندوە: ” بۆیە بۆ پرسی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئێمە وەک هەپەگە ڕایدەگەیەنین کە پێویستە شاندێکی هاوبەش یان شاندێکی سەربەخۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکەن و ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەن”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



