تەندروستی عێراق هۆکاری زۆربوونی ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان دەکوتن ئاشکرا دەکات

کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
ریاز عەبدولئەمیر بەرێوەبری گشتی تەندروستی لە وەزارەت، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی دێنە بنکە تەندروستییەکان لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق زۆر زیادی کردووە بەراورد بە چەند هەفتەی سەرەتای پێدانی ڤاکسینەکە.
ریاز ئەوەشی ئاشکراکرد: لە سەرەتادا هاووڵاتیان جۆرە ترسێکیان لە ڤاکسینەکە هەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆربەی هاووڵاتیان کەسە نزیکەکانیان ڤاکسینەکەیان لە خۆیاندا و هیچ کێشەیەکیان نەبوو لەکاتی ئێستادا بەدەمەوەچوونی هاووڵاتیان بۆ بنکەکانی تەندروستی و خۆ کوتان زۆر زیادی کردووە، لەکاتی ئێستادا کورتهێنانمان لە ژمارەی ڤاکسینەکاندا هەیەو هیوادارین لە مانگەکانی رابردوودا ئەو کێشەیە پڕبەکەینەوە.
وتیشی” لە ناوەڕاستی مانگی تەممووزدا پێنج ملیۆن ڤاکسینی ڤایزەر دەگاتە عێراق، دەبێت لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆڤاکس 16 ملیۆن ڤاکسین بۆ عێراق فەراهەم بکات، لە دوو رۆژی رابردوودا 500 ملیۆن ڤاکسینی سینۆفاڕم-ی چینی گەیشتووەتە عێراق و کە چەند مانگی داهاتووشدا 2 ملیۆنی دیکە دەگاتە عێراق.
لەکاتی ئێستادا لە عێراق 625 هەزار کەس دۆزی یەکەمی ڤاکسینە جیاوازەکانیان لە خۆیانداوە و هەندێک لەو ژمارەیە ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە. ا
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
21 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
21 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
21 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
21 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
21 hours لهمهوپێش



