بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە

SNN
لە بەردەوامی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووە و لەدیدارێکدا کە جەخت لە پابەندبوون بە بنەما دەستوورییەکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان و دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم بە پابەندبوون بە یاسای بودجە و دابینکردنی مووچەی ھەرێم تاوتوێ کرا.
بافڵ تاڵەبانی بەھێزکردنی پەیوەندی و ھاریکاری دامەزراوەکانی حکومەتی فیدڕاڵی و ھەرێمی دووپاتکردەوە لە پێناو سەرخستنی ھەنگاوەکانی خزمەتکردن و چاکسازی ریشەیی لە جومگەکانی بەڕێوەبردن. داواشی لە سەرۆکوەزیران کرد شایستە داراییەکانی ھەرێم، قوتی خەڵک و فەرمانبەرانی ھەرێم نەبەسترێتەوە بە کێشە سیاسییەکان و رێککەوتنی ھەرێم و عێراق بکرێتە مەرجەع بۆ یەکلاکردنەوەی ھەموو کێشەکان.
هاوسەرۆکی یەکێتی جەختی لە کۆدەنگی هێز و لایەنەکان کردەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق كە ماندووی قەیرانە یەک لەدوای یەکەکانن و ئەرکی هەموومانە لەوپێناوەدا هەوڵبدەین.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



