
ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
تەندروستی رووسیا دەستیان بە بەرهەمهێنانی دەرمانێکی بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە.
میخائیل موراشکۆ وەزیری تەندروستی رووسیا رایگەیاند: وڵاتەکەی دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی ئیمۆنۆگلۆبولین دژی کۆرۆنا لەسەر بنەمای پلازمای خوێن.
لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی پێترسبۆرگ دا، مۆراشکۆ وتی “بەرهەمهێنانی ئەو دەرمانە بەرگرییە لە رووسیا دەستیپێکردووە،و پلان هەیە رێژەکەی زیاتر بکرێت، بەڵام لەبەرهەمهێنانیدا پێویستمان بە چەندین جۆر پلازمای خوێن هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “دەرمانەکە چارەسەرێکی سەرکەوتووە و دەتوانێت رێگە لە کاریگەری کۆرۆنا بگرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد “پزیشکان پلازمای هەمەجۆر لە دەرمانێکدا کۆدەکەنەوە، چونکە هەندێکجار بەرهەمهێنانی دەرمانێک لەسەر بنەمای پشکنینی خوێنێک سوود بە کەسانی دیکە نەگەیەنێت کە جۆری خوێنیان جیاوازە”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



