عێراق داوای گازی زیاتر لە ئێران دەکات تا بەرهەمهێنانی کارەبا زۆرتربێت

وێستگەی کارەبا
SNN
وەزارەتی کارەبای عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: هەرچەندە لەئیستادا رۆژانە 17 حەڤە هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن، بەڵام بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا چاوەڕێی رەزامەندی ئێرانن لەسەر داواکارییەکی بەغدا بۆ زیادکردنی هەناردەکردنی گاز.
ئەحمەد عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا رۆژانە 17 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن و وەزارەت پلانی ئەوەی هەیە رێژەکەی بۆ 22 هەزار مێگاوات بەرزبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا وڵاتی ئێران رۆژانە 20 ملیۆن مەتر سێجا گاز بۆ عێراق هەناردە دەکات، بەڵام حکومەتی عێراق داوای بەرزکردنەوەی رێژەکەی بۆ سێ بەرامبەر کردووە بۆ ئەوەی بتوانرێت کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەرزبکرێتەوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



