
SNN
دەزگای شەهیدانی عێراق ئاشکرای کرد: “گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نێوان کفری و خانەقین دۆزراوەتەوە و کە ژمارەیەکی زۆر رووفاتی تێدایە”.
فەرمانگەی کاروباری پاراستنی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی سەر بە دەزگای شەهیدانی عێراق بلاویکردەوە: “لەنێوان کفری و خانەقین لە سنوری پارێزگای دیالە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان قوربانیانی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە خەڵکی ئەو ناوچەیەن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “مێژووی گۆڕە بەکۆمەڵەکە بۆ سەردەمی بەعس دەگەڕێتەوە و ژمارەیەکی زۆر رووفاتی قوربانیانی تێدایە”.
تائێستا نزیکەی 200 گۆڕی بە کۆمەڵ لە عێراق دۆزراونەتەوە و نزیکەی نیوەیان رووفاتی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی سەردەمی بەعسی تێدایە، بە تایبەتی قوربانیانی شاڵاوەکانی ئەنفال و بەشێک لەو گۆڕانە هەڵدراونەتەوە، ئەمە جیا لە دەیان گۆڕی بەکۆمەڵی سەردەمی داعش.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



