
SNN
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە کە ئاسانکاری بۆ ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە خوازیارن چەک هەڵبگرن ئەوەش لە رێگەی گۆڕینی شێوازی داواکارییەکەیان.
خالد موحەنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی راگەیاندووە: “خوازیاران دەتوانن لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆرمێک کە لە وێبسایتی وەزارەتی ناوخۆ دانراوە، داواکاری خۆیان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک پێشکەش بکەن و ئەوانەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە ئاگاداردەکرێنەوە لەوەی کە مۆڵەتیان پێدراوە”.
وتەبێژەکەی وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریشیدا لەوەی ئەو کەسانەی مۆڵەتیان نییە و چەکیان پێدەگیرێت، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەشی وت: ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران و خاوەنكارەكان لەلایەن یاساوە ڕێگەپێدراون مۆڵەت بۆ هەڵگرتنی چەك وەربگرن، ئەمەش بەهۆی سرووشتی كارەكانیان، كە زۆر جار ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد: دەبێ بەر لە وەرگرتنی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك، پشكنینی پزیشكی و دەروونیان بۆ بكرێت، پێویستە داواكار تواناشی هەبێت چەك هەڵبگرێت و بەكاری بێنێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



